رۆژی 30ی 1ی 2023 ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژادنەكانی عێراق سكاڵاكەی لە دژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرابوو، رەتكردەوە.
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران كە پشتڕاستكردنەوەی بڕیاری ئۆفیسی كاروباری حزب و رێكخراوەكانی لە رۆژی 15ی 1ی 2023 كردووە، هەموو بڕیارەكانی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لە هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتیی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و لە هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەكانی تایبەت بە مەكتەبی سیاسیی ڕاست و رەوانن.