نرخی گۆشتی سوور بەرزتردەبێتەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە و ئەگەر بەرهەمی ئاژەڵ هاوردە نەكرێت نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە بەرزتردەبێـتەوە.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور لە بازاڕەكاندا بەرزبووەتەوە بۆ 19 هەزار و هۆكارەكەشی كەمبوونەوەی هاوردەكردنی ئاژەڵە لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان و خواست لەسەری هەیە و بەرهەمەكەی كەمە و ئەوەش وایكردووە نرخەكەی بەرزبێتەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر بەرهەمی ئاژەڵ هاوردەنەكرێت نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە بەرزتردەبێتەوە و یەك كیلۆ گۆشت هەفتەی رابردوو بە 18 هەزار دیناربووە و ئێستا بووەتە 19 هەزار دینار.

بە وتەی بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە ئێستادا یەك كیلۆ گۆشت لە زینە قەپان بە حەوت هەزار و 700 دینارە و مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو یەك كیلۆ گۆشت لە زینە قەپان بە پێنج هەزار و 250 دیناربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی ڕەتدەكاتەوە

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی ڕەتیدەكاتەوە بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێسەرەتا جێبەجێنەكەن، سكاڵاش تۆماردەكەن…
Total
0
Share