وردەکاریی کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد

وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنە بەغداد و یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەستیپێکرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری ژمێریاریی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتووەتە شاری بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کۆبوونەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی داهاتە نانەوتییەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە گواستنەوەی داهاتەکان و شێوازی گواستنەوەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی: پابەندین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەندین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی…
Total
0
Share