80 ملیۆن دۆلاری دزراو گەڕێندرایەوە بۆ حكومەت

حكومه‌تی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 80 ملیۆن دۆلاری دیكەی لەو پارانەی لە دۆسیەی ناسراو بە “دزیی سەدە” دزرابوون راگه‌یاند.

نووسینگه‌ی میدیایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، لە چێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی پارە درزراوه‌كانی عێراق کە براونەتە دەرەوەی وڵات، لایەنە پەیوەندیدارەکان توانییان بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لەو پارە دزراوانە وەربگرنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

پێشتر حكومەتی عێراق گەڕاندنەوەی 400 ملیار دیناری لەو پارانەی لە تۆمەتباران و بكەرانی دۆسیەی “دزیی سەدە” وەرگیراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت راگەیاندبوو، كۆی ئەو پارانەش كە تا ئێستا لە كۆی 17 ملیار دیناری دزراو گەڕێندراونەتەوە بریتییە لە نۆ ملیار دینار.

بابەتی پێشتر

بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی: 44 ژن کوژراون و پێنج هەزاریش خیانەتیان لێکراوە

بابەتی دواتر

بۆندی زەیاش لە دوایین ساتدا کێشەی تێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share