سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تائێستا نووسراومان بەدەستنەگەیشتووە تا 120 ملیارەکە رادەستبکەین

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەکردووە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت ئامادەکراوە و تەنیا ئەوە ماوە رادەستبکرێت.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکمان لەبارەی رادەستکردنی 120 ملیارەکە بەدەستنەگەیشتووە، بۆیە رادەستنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەین ئەمڕۆ تا سبەی، نووسراوەکەمان بەدەستبگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی…
Total
0
Share