ئەحمەد چەلەبی: لە هەولێرەوە 8 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە

ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی پێشووتری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆمارێكی دەنگیدا كە ماوەیەك بەر لە مردنی تۆماركراوە و شەوی رابردوو بڵاوكرایەوە دەڵێت، “نزیكەی هەشت ملیار دۆلار لە هەولێرەوە براوەتە دەرەوە”.

لە تۆمارێكی دەنگیی ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی پێشووتری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ناوبراو ئاشكرایكردووە، “زیاتر لە 12 ملیار و 481 ملیۆن دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق و تەنها بانكی هەولێر بڕی حەوت ملیار و 923 ملیۆن دۆلاری ناردووەتە دەرەوە”.

تۆمارە دەنگییەكە كە شەوی رابردوو عەلی فازل رۆژنامەنووسی عێراقی بڵاویكردەوە، مێژووەكەی بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە و تیایدا چەلەبی رایگەیاندووە، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2015ـدا زیاتر لە (12 ملیار) دۆلار لە عێراقەوە ئاودیوی دەرەوە كراوە و باسی چەندین دۆسیەی تری بردنەدەرەوەی پارە دەكات و بەپێی وتەی ئەو، زۆرینەی ئەو پارانە لە بانكی ناوەندی كڕدراون و بانكەكە حەواڵەی كردوون بۆ بانك و شوێنەكانی دیكە.

لە رۆژانی رابردوودا چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان و عێراق باسی بردنەدەرەوەی دۆلار لە هەولێرەوە بۆ توركیا و وڵاتانیان كردووە، لەوانە عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان و سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كە رایانگەیاندبوو، “10 ملیار و 781 ملیۆن دۆلار لەلایەن چوار بانكی هەرێمی كوردستانەوە براوەتە دەرەوە”.

بابەتی پێشتر

بەڕازیل چاوەڕێی وەڵامی ئینریکی و ئەنچیلۆتییە

بابەتی دواتر

نۆتینگهام 26 یاریانی کڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share