بەرپرسێکی باڵای عێراق دۆخی تەندروستیی تێكچوو و بەپەلە نەشتەرگەری بۆ کرا

وەزیری نەوتی عێراق لە گەشتێکیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و بەهۆیەوە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق هەفتەی رابردوو بە سەرۆکایەتیی وەفدێک گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی هاندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە نەوتی عێراقیدا.

ئاشکراشیانکرد، ناوبراو دۆخی تەندروستیی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە و قەستەرەی دڵی بۆ کراوە.

باسیانلەوەشکرد، ناوبراو لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بەڵام دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە رێگای نوێنەرەکانیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی لە…
Total
0
Share