خامنەیی دان بە شكستی رێككەوتنەكانی نێوان ئێران و عێراقدا دەنێت

عەلی خامنەیی و محەمەد شیاع سودانی

رابەری باڵای ئێران لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق دان بە “شكستی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگییەكانی نێوان عێراق و ئێران”دا دەنێت.

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە تاران چاویكەوت بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بە سەردانێكی دوو رۆژە لە ئێرانە و وتی، “لە ماوەكانی رابردوودا وتووێژ و لێكتێگەیشتنی باش ئەنجامدراون، بەڵام نەگەیشتوونەتە قۆناغی كاركردن”.

وتیشی، بۆیە پێویستە جوڵەبكەین بۆ كاركردن بە سەرجەم رێككەوتنەكان، بەتایبەت لە بواری هەماهەنگیی ئابوری، ئاڵوگۆڕی شمەك و هێڵە ئاسنینەكان.

بەر لە دیداری خامنەیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران كۆبووەوە و رایگەیاند، بەغداد رێگە بە بەكارهێنانی خاكی وڵات بۆ هەڕەشەی سەر دراوسێكانی نادات.

سەردانەكەی بۆ تاران، یەكەم سەردانی محەمەد شیاع سودانی-یە پاش هەڵبژاردنی بە سەرۆك وەزیران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەستپێکردنی قۆناغ بە قۆناغی خەرجکردنی مووچە دەکات و رۆژی سێشەممەش، دەست…
Total
0
Share