چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دیناری بڕۆنزی شوێنەوار دەستگیركران

ئاسایشی راپەڕین چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی شوێنەواری دەستگیردەكات و دەڵێت، 20 دیناری بڕۆنزیان پێگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کە هەندێک کەس بەنیازن مامەڵە بە دراوی بڕۆنزی شوێنەوارەوە بکەن، توانییان تۆمەتباران لەكاتی ئەنجامدانی مامەڵەکە دەستگیربکەن.

تۆمەتباران پێكهاتوون لە چوار كەس و بڕی 20 دیناری بڕۆنزی شوێنەوارییان پێگیراوە، وەك ئەوەی ئاسایشی راپەڕین دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددەی 24 لە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار راگیركران.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

بابەتی دواتر

نەخۆشیی دوو جەمسەری چییە کە ملیۆنان کەسی گیرۆدەکردووە و چارەسەرەکانی چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share