راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕوو، کە بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراقی زیندووکردووەتەوە دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی و گەرمایەکی توند کە لە هاویندا بەرزبووەوە بۆ سەرووی 50 پلەی سەدی.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “ئەو بارانبارینە هیوایەکە بۆ جووتیاران و بەخێوکەرانی ئاژەڵداری لە باشووری عێراق، بەتایبەتی لە ناوچەکانی حەوێزە و زیقار کە گامێشەکان لەناو ئاوی زۆنگاوەکاندا دەبن.

حسێن ئەلکینانی، لە گوندە هەژارەکانی زیقار دەڵێت، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 200 خێزان زۆنگاوەکان و ناوچە کشتوکاڵییەکانی دیکەی باشووری عێراقیان بەجێهێشتووە و زیاتر لە دوو هەزار گامێش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دوای باران بارینەکانی ئەمساڵ وردە وردە باشتربوونێک هەیە پارێزکە.

ئەلکینانی وتی، “ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکانی ناوچەکە زیاتر لە 50 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، لە زۆنگاوەکانی حەوێزەش زیاتر لە 30 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە”.

لای خۆیەوە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونسکۆ” پێشوازی لەو باشتربوونە کرد کە لە ئەنجامی بارانبارین لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕوویدا، بەو پێیەی ئاماژەی بەوەدا کە ئاستی وشکبوونەوە لە ناوچەی چیبەییش کەمبووەتەوە تا ئەو رادەیەی مرۆڤ و ئاژەڵ دەیتوانی جارێکی تر ئاوی خواردنەوەیان دەستبکەوێت.

بابەتی پێشتر

وزەی نوێبووەوە جێی غاز بۆ ئەوروپا دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دیناری بڕۆنزی شوێنەوار دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سوریا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە سوریا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share