ئامادەیە “600 ملیۆن دۆلار” بسوتێنێت.. چیرۆكێكی جیابوونەوەی سەیر

ملیاردێرێكی ڕوسی پاش ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی لەیەك جیادەبنەوە، دادگا سەدان ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو بۆ هاوسەرەكەی دیاریدەكات بەڵام ئەو لە بەرامبەردا ئامادەیە ئەو پارەیە بسوتێنێت نەك بەو ژنەی بدات كە لێك جیابوونەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، فەرهاد ئەحمەدۆف، ملیاردێری ڕوسی تۆمەتبارە بەوەی ملیۆنان دۆلاری لە سامانەكەی شاردووەتەوە بۆ ئەوەی لە دادگا هاوسەرەكەی پارەی قەرەبووی بەرنەكەوێت.

ئەوەش پاش ئەوە دێت كە دادگای بەریتانیا بۆ جیابوونەوەی ئەحمەدۆف و هاوسەرەكەی بڕی 600 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو بۆ تاتیانای هاوسەری پیشووی دیاریكردووە.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئەحەدۆف-ی ملیاردێر لە نامەیەكیدا كە بۆ تەیموری كوڕی ناردوویەتی تیاییدا نوسیویەتی، “ئەو پارەیە دەسوتێنم نەك بیدەم بە دایكت”، ئەو نامەیەش لە دادگا وەك بەڵگە دژی ئەحمەدۆف بەكارهێنراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كوڕ و باوكەكە دژی تاتیانا وەستاونەتەوە و كوڕەكەی وتویەتی “كە منداڵ بووم دایكم بەشێوەیەكی جوان و ڕێكوپێك كە پێوەرێكی ئەخلاقی بۆ بەخێوكردنی منداڵ تێدا بێت مامەڵەی لەگەڵدا نەكردووم”.

تاتیانا، هاوسەرەكەی و كوڕەكەی تۆمەتباركردووە بەوەی بەڵگە داراییەكان دەشارنەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی نەكەنەوە.

بەگوێرەی بڕیاری ساڵی 2016ی دادگای بەریتانیا، تاتیانا بڕی 41.5%ی سەرمایەی هاوسەرەكەی بەردەكەوێت كە نزیكە لە یەك ملیار پاوەندی بەریتانی، بەڵام تا ئێستا تەنها 5 ملیۆنی پێدراوە و ئەحمەدۆف ڕایگەیاندووە، ئەو ڕوسییە و هاوسەرگیرییەكەشی لە دەرەوەی بەریتانیا كردووە بۆیە پابەندی ئەو بڕیارەی دادگا نابێت.

بابەتی پێشتر

یونایەن بەرلین 1-1 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی فەتح ڕەخنە لە هەنگاوێكی حكومەتی عێراق دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share