ئەنجومەنی دادوەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دادوەران قەدەغە دەکات

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە دادوەران دا، ئەنجومەنەکە دەڵێت، “لەگەڵ هەیبەت و شکۆی پیشەکەیان ناگونجێت”.

بە بڕیارێک کە لەلایەن عەبدولجەبار عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە و رەزامەندیی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکەی لەسەر دراوە، بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی، لێدوان و کۆمێنت لەسەر بابەتە جیاوازەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دادوەران قەدەغە دەکات.

بەوپێیەش، هەر دادوەرێک سەرپێچیی بڕیارەکە بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، “ماوەیەكە تێبینی دەكرێت بەشێك لە دادوەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوان و كۆمێنت لەسەر پرس و بابەتە جیاجیاكان دەدەن، هەروەها لە رێگەی ئەم تۆڕەوە پەیوەندیەكی فراوانیان درووست كردووە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆیان كە بەشێوەیەك دەردەكەون لەگەڵ هەیبەت و شكۆی پیشەكەیان ناگۆنجێت”.

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، “بۆ پاراستنی ناو و هەیبەت و شكۆی دادوەران ئەنجومەنی دادوەری بە كۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیاریدا بە پابەندكردنی دادوەران بە خۆ دوورگرتن لە بابەتەكانی ئاماژە پێكراو بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا : خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان پلەی دووەمیان بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

وزەی نوێبووەوە جێی غاز بۆ ئەوروپا دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
Total
0
Share