کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق بڵاویکردەوە، سبەی 300 هەزار تۆن گەنم دەکاتە عێراق و بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.
حەیدەر نوری کەرعاوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 300 هەزار تۆن گەنم دەگاتە بەندەرەکانی باشووری عێراق لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کوالێتی کۆنتڕۆڵ رەوانەی پارێزگاکان دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “گەنمەکان لە جۆری ئوستورالی و کەنەدی و ئەمریکین یەکێکن لە باشترین جۆرەکانی گەنم و لەدوای کۆتاییهاتنی رێککارەکانی دابەشدەکرێت”.