تین هاگ داوای هێرشبەرێكی نوێی كردووە

تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد داوای هێرشبەرێكی نوێی لە بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكەی كردووە.

ڕۆژنامەی زە سەن ئاشكرایكردووە، هاگ داوای جوانكالو رامۆسی هێرشبەری بەنفیكای كردووە تا لەگواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەكەوە بكات.

ئیدارەی مانچستەر یونایتد بە هاگی ڕاهێنەری ڕاگەیاندوە كە بودجەی یانەكە زۆر نییە بەڵام هەوڵ دەدەن هێرشبەرێكی نوێی بۆ بكڕن.

هەوڵدان بۆ كڕینی هێرشبەری نوێ لەكاتێكدایە كە یانەی مانچستەر یونایتد لە هێڵی پێشەوەدا خاوەنی هەریەك لە یاریزانان ئیلانگا و ڕۆناڵدۆ و ڕاشفۆردو سانچۆ و ئەنتۆنی و مارسیالە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی حەوت چێشتخانەی داخست

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لایەنەكان: ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان كاری لەپێشینەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share