ناوی مۆرینیۆ لەسەر مێزی ڕیاڵ مەدریدە

ناوی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی، لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پێشنیازکراوە بۆ جێگرتنەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی.

بەپێی زانیارییەکانی ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ئیسپانی، هەندێک لە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشنیازیان کردووە، لە کۆتایی وەرزدا جوزێ مۆرینیۆ جێگەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بگرێتەوە.

ئەنچیلۆتی لەم وەرزەدا سەرکەوتوو نەبووە، ناسناوی “لالیگا”ی تاڕادەیەک لەدەستداوە، لە جامی ئیسپانیا یاریی چونی بە بەرشلۆنە دۆڕاندووە، لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش قورسە سەرکەوتوو بێت، بۆیە لە کۆتایی وەرزدا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە ئاراوە.

بەپرسانی یانەی شاهانە پێیانوایە، “مۆو” باشترین جێگرەوە دەبێت، دوای ئەوەی لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 توانیویەتی سەرپەرشتی پێکهاتەی یەکەمی “مێرەنگی” بکات.

مۆرینیۆ تاوەکو هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕۆما واژۆکردووە، لە ئەگەری داواکردنی لەلایەن یانەی شاهانەوە ڕاستەوخۆ گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی چامپیۆنزلیگی داگیرکردووە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) خەڵاتەکانی هەفتانەی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد، زۆرینەشیان بۆ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بوون. فیدراسیۆنی تۆپی…
Total
0
Share