(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی بوندس لیگا

ئەمشەو شەممە، یانەی بایرن میونشن یاریی هەفتەی 13ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی ئا‌رمینیا بیلیفێلد ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 13ی بوندس لیگا میوانداریی ئارمینیا بیلیفێلدی کرد، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی باڤاریی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکه‌ی بایرن له‌ خوله‌کی 71 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن لە کۆی 13 ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 31 و لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی ئەڵمانیای له‌ بوروسیا دۆرتمۆند وه‌رگرته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

کەسێک لەکاتی هێرشکردنە سەر فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم کوژرا

بابەتی دواتر

ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌دێل ڕیكۆردى شكاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share