قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا باسمان لە دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغداد كرد”.
جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند، “جەختمان لەوە كردەوە كە پێویستە بگەینە ڕێككەوتنێك زامنی چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەكان بێت تا ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم بەپێی یاسا جێگیربكرێن”.
وتیشی، “ستایشی رۆڵی بەریتانیام كرد لە هەماهەنگی كردنمان لەپرسی چاكسازیدا”.