ئاگادارییەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو یاسایانەی ڕێگای خێرا كە لەخوارەوە ئاماژەیان پێكراوە لەسەر شەقامی 120مەتری پەیڕەودەكرێن و هەر شوفێرێك سەرپێچی بكات سزای یاسایی دەدرێت.

پێویستە شۆفێران پابەندی جێبەجێكردنی ئەم یاسایانە بن:-

1/لەكاتی سەركەوتن لەدەروازەكانی شەقامی خێرا دەبێت شوفێران لەسایدی تاودان بمێننەوەوە خێراییەكانیان زیادبكەن، تاكو دەگاتە خێرایی شەقامەكە، دواتر بێنە ڕێڕەوی خێرا بۆ هاتنە ناو شەقام.

2. دەبێت شوفێران ڕێڕەوی ئەوپەڕی چەپ تەنها بۆ تێپەڕاندن بەكاربێن و نابێت بە بەردەوامی لەسەری بڕۆن.

3/ تێپەڕاندن دەبێت بەتەنها لەلای چەپ ئەنجامبدەن لە ئۆتۆمبێلەكانی دیكە و بەهیچ شێوەیەك سووڕاندنەوە و هەوڵی تێپەڕاندن لەلای ڕاست ڕێگاكەپێدراونیە.

4/دەبێت بە بەردەوام ماوەیەكی بێوەیی جێبهێڵدرێت لە نێوان ئۆتۆمبێلەكان ئەگەر ڕۆیشتنەكە بەئەوپەڕی خێرایی ڕێگاپێدراوبێت، لەو حاڵەتە ماوەكە كەمتر نەبێت لە100 مەتر یاخود سێ چركە.

5/دەبێت بارهەڵگرەكان لەڕێڕەوی ئەوپەڕی ڕاست بڕۆن و بەخێراییەك 80 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.

6/ماتۆرسكیلی سێتایە و پایسكل و مۆپید قەدەغەیە شەقامی خێرا بەكاربێنن لەژێر هەربیانوویەك بێت.

7/بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەكاتی لێخوڕین لە شەقامی خێرا یان هەرشەقامێكی تری ئاسایی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

8/پەڕینەوەو ڕۆیشتنی پیادەكان لەسەر شەقامی خێرا بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

9/هەموو وەستان و بەیەكتر گەیشتن و چاوەڕێكردنێك بۆ ئۆتۆمبێلەكان قەدەغەیە، تەنها لەحاڵەتی وەستانی لەناكاودا نەبێت، كەئەویش دەبێت بەپێی بنەماكانی هاتوچۆ بێت و لەلای ڕاستی شەقام بێت و فسفۆری ئاگاداركردنەوە دابنرێت لەدوای ئۆتۆمبێلە وەستاوەكە.

10/دەبێت ئەو بارهەڵگرانەی شەقامی خێرا یان هەرشەقامێكی تربەكاردێنن بەباشی بارەكانیان ببەستنەوە و ڕەچاوی بەرزی و بەرینی بارەكان بكەن كە لە سنووری یاساییدا بێت.

11/هەموو كڕین و فرۆشتنێك لەسەر شەقامی خێرا قەدەغەیە و هەركەسێك ئەو كارەبكات سزادەدرێت.

12/لەكاتی دەرچوون لەشەقامی خێرا دەبێت بەرلە یەك كیلۆمەتر ئامادەكاری بكرێت بەگرتنی لای ڕاستی ڕێگاكە و ڕۆیشتن بەهەمان خێرایی تاكو دەگەنە مەودایەكی زۆر نزیك لەدەرچە، دواتر لەناو ڕێڕەوی دەرچە خێراییەكان كەمبكەنەوە و لە شەقامەكە دەربچن بەبێ ئەوەی دەرچوونەكەیان كاربكاتە سەرشوفێرانی دیكە و ناچاریان بكات كەوا ڕێڕەویان بگۆڕن، یان خێراییان كەم بكەنەوە.

13/بەهەموو شێوەیەك پێشبڕكێكردن ونمایشكردن و سەركێشیكردن قەدەغەیە.

14/نابێت گۆڕینی ڕێڕەو لەوپەڕی چەپ بۆ ئەوپەڕی ڕاست بەیەكجاربكرێت و بەپێچەوانەوەش، بەڵكو دەبێت ڕێڕەو بەرەبەرە بەپێی ڕەخسانی هەلی گونجاو بگۆڕدرێت.

15/بەهەموو شێوەیەك بەكارهێنانی (ڕەماش) بۆ ناچاركردنی شوفێرانی دیكە بۆ ڕێگا كردنەوە قەدەغەیە.

16/بەهەموو شێوەیەك لە كاتی هەڵەكردنی ڕێگا یاخود بەهەر هۆكارێكی دیكە بێت قەدەغەیە بەرەو دواوە بەگێڕی بەگ بگەڕێنەوە.

17/ ڕۆیشتنی ئامێرەكانی كشتوكاڵی و بیناسازی وەكو تراكتۆر و دەڕاسە و شۆ فل و گرێدەر عادیلە.

بابەتی پێشتر

كەمپینێك بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

چاڤی بۆ لاپۆرتا: ئەم پێنج یاریزانە بفرۆشە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share