كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا لە دەروازە سنوورییەكان لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دەرمان نییە، بەڵام بۆ شیش هەیە و وتیشی، “دەرزیی بەنج لەسەر ماتۆرسكیل دەفرۆشرێت و چەندجارێك بەدواداچوونم لەسەر بابەتی دەرمان كردووە و كۆمپانیایەك هەیە كە لەسەر دەرنەچوونی دەرمانەكەی هەڕەشە لە من دەكات”.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا لەسەر پلاستەری ئێكسپایەر بۆ نەشتەرگەریی دڵ لە نەخۆشخانەكاندا بەكاردەهێندرێت.