بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن ڕاوبۆچوونیان جیاوازە، کار گەیشتووەتە هەوڵدان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ.
ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی دەربارەی بوونی کێشەی ناوخۆیی لە یانەی بایرن میونشن نووسیویەتی، دوای گەڕانەوەی یاریزانە نێودەڵەتییەکان لە مۆندیال، ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئاستی پێکهاتە و شێوازی یاریکردنی پێکهاتەی جولیان ناگیلسمان نیگەرانە.
لە بەرامبەردا جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەر پێیوایە، کێشەیەک لە ئارادا نییە و لەگەڵ ئۆلیڤەر کان هاوڕا نییە.
Julian #Nagelsmann analysiert nüchtern die Schwächen beim #FCBayern, lässt aber wenig Selbstkritik erkennen. Auch Oliver #Kahn nimmt die Spieler in die Pflicht und erkennt das Team nach der WM-Pause nicht wieder. Unser Text zu #FCBSGE @ransport 👇 https://t.co/RhFFXg9oBE
— MVolkmar (@MartinVolkmar) January 29, 2023
کێشەکان لێرەدا ناوەستنەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئۆلیڤەر کان و بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکاندا دانوستاندن لەگەڵ زینەدین زێدان بکەن.
بایرن میونشن لە دوایین چوار یارییدا بەرامبەر یانەکانی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، لایپزیگ، کولن، ئینتراخت فرانکفۆرت یەکسانبوونی تۆمارکردووە، لە ڕیزبەندیی یانەکانی “بوندس لیگ” بە جیاوازی خاڵێک پلەی یەکەمیان گرتووە.