سودانی هۆكاری فشاری ئەمریكا لە عێراق لەبارەی دۆلارەوە ئاشكرادەكات

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا، پەرلەمانتارێكی عێراق هۆكارەكەی بۆ رێكارەكانی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا دەگەڕێنێتەوە و سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت، “نیشانەی پرسیاری لەسەرە”.

محەمەد سەعدون سودانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، رێكارەكانی بانكی فیدراڵیی ئەمریكایە، بەو پێیەی داهاتی نەوتی عێراق بە دۆلارە و لە چێوەی مامەڵەكانی بانكی فیدراڵیی ئەمریكادایە”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەمریكا دەیەوێت فشار بخاتەسەر چەند وڵاتێك لەوانە عێراق، لوبنان و سوریا و لە رێگەی بەكارهێنانی دۆلارەوە فشارەكانی پەیڕەودەكات.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، “نیشانەی پرسیار هەیە لەسەر پەیڕەوكردنی ئەو پێوەرانەی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا بەرامبەر بە مامەڵە داراییەكانی عێراق دیاریكردوون، لە كاتێكدا ئەم كابینەیەی حكومەت تەمەنی سێ مانگە و پێشتر و لە سەردەمی كابینەكانی دیكەی حكومەتی عێراقدا، ئەمریكا ئەو فشارانەی نەسەپاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرەسەلمان کەسوکاری ئەنفالکراوان ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكاتەوە ئەوانەی خوازیارن سكاڵا لە دژی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد…
Total
0
Share