پلاندانان: لە ساڵی رابردوودا هەڵاوسان نزیکەی 5% بەرزبووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دەزگای ناوەندیی ئامار هەڵاوسانی لە مانگی کۆتایی ساڵی 2022دا بەڕێژەی %0.3 بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگەکانی پێشووتر.

عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2022دا هەڵاوسان لە عێراق بەڕێژەی %0.3 بەراورد بە مانگەکانی پێشووی ساڵ بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەرزبوونەوەیە کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی بەشی کەلوپەلی کاتبەسەربردن بەڕێژەی %2.4، بەشی کاڵا خزمەتگوزارییەکان بەڕێژەی %2، هەروەها بەشی گواستنەوە بەڕێژەی %1.5.

راشیگەیاندووە کە “رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە ماوەی ساڵی 2022دا بە ڕێژەی (4.9%) بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێن

بابەتی دواتر

رێكخراوێك: ئازادیی رادەربڕین لە هەرێم پێویستی بە هەنگاوی خێرا و كردارییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share