ئاگر لە کۆگایەکی هەولێر كەوتەوە

ئاگر لە كۆگایەكی ناو شاری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی كوژاندنەوەین.

پەیامنێرمان پێڕاگەیاندین، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەیدانی پاسكیلانی بازاڕی شێخەڵا-ی هەولێر ئاگر لە كۆگایەكی تایبەت بە ماددەی پلاستیكی و بۆری كەوتەوە.

وتیشی، “ئاگرەكە گەورەیە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە چەند لایەكەوە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەدەن”.

بابەتی پێشتر

پاریس سکرینیاری لە ئینتەر فڕاند

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی هەڵەبجە کارەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share