شارەوانیی سلێمانی تیمێکی بۆ لادانی زیادەڕەویی پێکهێنا

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی تیمی جوڵاو_ی بۆ لادانی سەرپێچی و زیادەڕەوی لەسەر شەقام و شۆستەکان پێکهێنا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵدا و لە میکانیزمێکی نوێدا، بۆ باشتر رێکخستنەوە و بەخشینی سیمایەکی جوان بە شارەکەمان و شۆستە و شەقامەکان، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی هەستاین بە دروستکردنی تیمی جوڵاو لە بەشی لادانی سەرپێچی و زیادەڕۆیی.

ئاشکراشیکرد، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تیمەکە کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامداوە لە پێناو پاراستنی موڵک و ماڵی گشتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی خاوێنكردنەوە و پاراستنی شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ شەقامی (هەواری…
Total
0
Share