لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پاکستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 40 کەس گیانیان لەدەستدا.
حکومەتی پاکستان رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاسێک لەسەر پردێک لە باشووری رۆژئاوای وڵات 40 کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی ئەو ناوچەیە رایگەیاندووە بەهۆی تەقینەوەی پاسەکە تا ئێستا نەتوانراوە بەشی زۆری تەرمەکان بناسرێنەوە.