دی ماریا بەردەوام نابێت

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، کە گرێبەستی ئەنخێل دی ماریا نوێ ناکرێتەوە.

ڕۆمیۆ ئاگیرێستیی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی یوڤانتۆس بڕیاریداوە گرێبەستی ئەنخێل دی ماریا نوێ نەکاتەوە.

دی ماریای تەمەن (35) ساڵ، هاوینی ڕابردوو بێبەرامبەر لە پاریسەوە ڕوویکردە یوڤانتۆس، مووچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یورۆیە و بەشداری (38) یاری کردووە، تەنها هەشت گۆڵ و حەوت ئەسیستی کردووە.

بەڕێوەبەرانی “بیانکۆنێری” بڕیاریانداوە لەسەر بنەمای تەمەن پێکهاتەکەیان بونیادبنێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە حوزەیرانی 2023 دەستبەرداری دی ماریای ئەرجەنتینی دەبن و لە جێگەی یاریزانی لاو بە مووچەی کەمتر تەرخان دەکەن.

بە وتەی ئاگێریستی، لێپرسراوی کارەکانی دی ماریا لەگەڵ یانەکانی میلان و ئودینێزی دەستی بە دانوستاندن کردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پێشووی ئیسپانیۆل: بارسا و بەلەد وەلید فێڵیان لێکردین

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: نیوەی ئاژەڵەکانی سەر زەوی کەمیانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2022 ساڵی بنزیمە دەبێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و لە ساڵی 2022دا چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆماردەکات.…
Total
0
Share