ئەدیداس دەیەوێت ڤینیسیۆس بفڕێنێت

کۆمپانیای ئەدیداس ئامادەیە گرێبەستێکی گرانبەها پێشکەشی ڤینیسیۆس بکات بۆ ئەوەى ببێتە سپۆنسەری سەرەکی یاریزانە بەرازیلییەکە.

ئەمەش پاش ئەوەى ڤینیسیۆس لە مۆندیالدا گلەیی هەبوو لە کۆمپانیای نایک بەوەى پشتگیری تەواویان نەکردووە و وەک پێویست مارکێتینیان بۆ نەکردووە.

کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی گرێبەستێکی گرانبەهاى پێشکەشی ڤینیسیۆس کردووە تا ماوەى 10 ساڵ سپۆنسەری کاروبارە وەرزشییەکانی بێت.

بەڵێنی ئەوەشیان پێداوە کە وەک ئەستێرەى داهاتووی تۆپی پێ پشتگیری بکەن و کار و چالاکییەکانی بگوازنەوە.

بابەتی پێشتر

چوار بژاردە لەبەردەم زێدانە

بابەتی دواتر

منداڵێكی كورد بە ژەنینی پارچە میوزیكێكی بیتهۆڤن پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share