(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ، وڵڤه‌ری تێپه‌ڕاند و پێنج خاڵ پێش سیتی که‌وت

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ وڵڤه‌رهامپتۆن تۆمارکرد.

وڵڤه‌رهامپتۆن له‌ یاریگای “مۆلینیۆ” میوانداریی ئارسیناڵی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی پریمه‌رلیگی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی 55، 75 له‌لایه‌ن مارتن ئۆدیگارده‌وه‌‌‌‌‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئارسیناڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له‌‌‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ به‌ جیاوازی پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتی جێگیربوو، وڵڤه‌رهامپتۆنی ڕکابه‌ریشی به‌ 10 خاڵه‌وه‌ چووه‌ دوایین پله‌ی ڕیزبه‌ندییه‌که‌ (پله‌ی 20)‌‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق یه‌کسانبوونێکی دیکه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا تۆمارکرد

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای دۆڕاندنێک و دوو یه‌کسانبوون، چواره‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئیمارات ئه‌نجامدا و…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share