هەواڵی خۆش بۆ هاندەرانی یۆڤانتۆس

هەردوو یاریزان پۆگبا و کییەزا گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەى یۆڤانتۆس.

تیمی پزیشکی یانەى یۆڤانتۆس ڕێگەى بە هەردوو یاریزان پۆگبا و کییەزا دا کە بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان بکەن.

لە ئێستادا هەردوو یاریزانەکە لە ژێر چاودێری تیمی پزیشکیدا ڕاهێنان دەکەن.

حاڵی کییەزا لە پۆگبا باشترە سەرباری ئەوەى نۆ مانگە لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە.

ئەگەری گەڕانەوەى کییەزا زیاتریشە بۆ یاریکردن لە هەفتەى داهاتوودا وەک لە پۆگبا.

پێشبینی دەکرێت 10 ڕۆژی تریش دی ماریا بگەرێتەوە بۆ یاریکردن.

بەوەش سێ چەکی بەهێزی ئالێگری بەشداری یارییەکانی یۆڤانتۆس دەکەن کە ئەوانیش کییەزا و پۆگبا و دی ماریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share