ڕیاڵ مەدرید ئاسینسیۆ و حەوت یاریزانی دیکە دەفرۆشێت

دوای دەستبەرداربوون لە گاریس بەیل، ئیسکۆ، لوکا یوڤیچ، یانەی ڕیاڵ مەدرید مارکۆ ئاسینسیۆ و حەوت یاریزانی دیکەی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ئاسینسیۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی داهاتوویان ناڕوونە، ئەگەرێکی لاواز هەیە تاوەکو 2023 بەردەوام بێت و دواتر بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ دەیانەوێت سوودی دارایی بەدەستبهێنن، ئەگەری بەهێز هەیە لە هاوینی 2022 بە یانەیەکی دیکە بفرۆشرێت.

https://twitter.com/LosMadridistas_/status/1548981067956224000

لیستی فرۆشتن لە ڕیاڵ مەدرید، جگە لە ئاسینسیۆ ناوەکانی دانی سیبایۆس، خیسۆز فایخۆ، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، ماریانۆ دیز، بۆرخا مایوڕاڵ، تاکیفوسا کوبۆ، ڕینیێر جیسۆزی تێدایە.

مارکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەر یەکێک لەم یاریزانانە گرێبەستیان پێبگات، ڕاستەوخۆ یانەی شاهانەی مەدرید ڕەزامەندی بەرامبەر گواستنەوەیان نیشان دەدات.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. منداڵێك بەهۆی ئەشكەنجەی باوكیەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەهۆی لیڤاندۆڤیسکی-یەوە دیپای هەگبەکەی پێچاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share