ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پاریس رێکەوتنێکی ستراتیژییان واژۆکرد، بەرپرسێکی عێراقیش وردەکاریی رێکەوتنەکە ئاشکرادەکات.
فادی شەمەری راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “رێکەوتنەکەی نێوان عێراق و فەرەنسا کە ئەمڕۆ لە پاریس واژۆکرا خۆی لە چوار تەوەرە و شەش بەش و 50 ماددە و 56 بڕگە دەبینێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم رێکەوتنە یەکەمین رێکەوتنی لەو شێوەیەیە کە لەدوای ساڵی 2003 لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا واژۆکرابێت”.
ئاشکراشیکرد، “ناوەڕۆکی رێکەوتننامەکە خۆی لە بوارەکانی وزە و کارەبا و غاز و نوێکردنەوەی تۆڕەکان و پرۆژەکانی رێگەوبان و هێڵی شەمەندەفەر خۆی دەبینێتەوە”.