لە تاران هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و كەسێك كوژراوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
پۆلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكردووەتەوە، هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە هێرشكارەكە دەستگیركراوە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و دوو كەسیش برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسەی كوژراوە سەرۆكی پاسەوانی باڵیۆزخانەكە بووە، دەسەڵاتدارانی ئازەربایجانیش رایانگەیاندووە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.