کێ نرخی گرێبەستی مێسی لەگەڵ بەرشلۆنە ئاشکراکرد؟

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ناوی ئەو کەسانەیان ئاشکراکرد کە بوونە هۆکار بۆ ئەوەى نرخی ڕاستەقینەى گرێبەستی مێسی بڵاو ببێتەوە.

بڵاوبونەوەى نرخی ڕاستەقینە و گرێبەستەکەى مێسی یەکێک بوو لەو هۆکارانەى یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە بەرشلۆنە دووربخرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ئۆسکار گراو بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لەگەڵ ڕۆمان گۆمێز بۆنتی سەرۆکی یاسایی یانەکە بە مەبەست پێکەوە قسەیان کردووە لەسەر گرێبەستەکەى مێسی و ویستویانە ئاشکراببێت.

گفتوگۆکانی ئەو دوو کەسایەتییەى پێشووی یانەى بەرشلۆنە ئامانج لە پشتییەوە ئەوە بووە ببێتە هۆکار بۆ ئاشکرابونی ڕاستی نرخی ئەو پارەیەى یانەى بەرشلۆنە بە مێسی دەبەخشێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

بابەتی دواتر

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share