تەندروستیی جیهانی کۆرۆنا لە ریزبەندیی پەتا جیهانییەکان دەردەهێنێت

بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە و بڕیار لە دەرهێنانی کۆرۆنا لە ریزبەندی پەتا جیهانییەکان دەدەن.

بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، “پێشبینی دەکەین لە ئەمساڵدا ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون و ڤایرۆسی کۆڤید 19 دۆخی مەترسیدار تێبپەڕێنن، لە چەند رۆژی داهاتووشدا رێکخراوەکە لە کۆبوونەوەیەکدا پاش هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیار لە دەرهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزبەندی پەتا جیهانییەکان دەدات”.

لای خۆیەوە ئەمجەد خەولی سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندی رێنماییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، “لەماوەی چەند هەفتەی ئایندەدا حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردووەتەوە لە بەرامبەریشدا کوتان دژی نەخۆشییەکە بەرزبووەتەوە، ئەمانەش هیوامان دەداتێ کە بتوانین بە تەواوی لە ئاستی جیهاندا تێیبپەڕێنین”.

بابەتی پێشتر

ئانۆ جەوهەر: "دوو جار قورئانم خەتم کردووە بەڵام نازانم دەستنوێژ بشۆم"

بابەتی دواتر

کێ خێراترین یاریزانی جیهانە؟ نوێترین ڕیزبەندی بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share