وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی کوتان بۆ ئیفلیجیی منداڵان و کۆرۆنا دەستپێدەکات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشییەکانی ئیفلیجیی منداڵان و کۆرۆنا دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت.  

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوزنیدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هەڵمەتی کوتانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف دەبێت و گەورەترین هەڵمەتی کوتانە، کە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی وەزیری تەندروستی، هەڵمەتەکە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، کوتانە دژی هەردوو نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان و کۆرۆنا، باسی لەوەشکردووە، کوتان دژی کۆرۆنا لە ماوەی ڕابردوودا کەمیکردووە، داواشی لە هاوڵاتییان کرد ڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرن.

وەزارەتی تەندروستی بۆ هەڵەمەتەکە، ژمارەیەکی زۆر لیژنە پێکدەهێنێت کە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و هەر لیژنەیەکیش لە شەش کەس پێکدێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
Total
0
Share