وردەکاریی کـ.ـوژرانی دوو برا لە هەولێر

لە شاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، دوو گەنج بە کوژراوی دۆزرانەوە.

لەوبارەیەوە، موقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، کاتژمێر 03:44 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوڕێک براکەی خۆی کوشت کە لەدایکبووی ساڵی 2005ە.

وتیشی، ئەو کوڕە کە لەدایکبووی ساڵی 2007ە، دوای ئەوەی براکەی خۆی کوشتووە، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە بە چەکی باوکی تاوانەکەی ئەنجامداوە کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و لەو کاتەدا لە ئەرکدا بووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
Total
0
Share