سەرۆکى یەکێتى پیرۆزبایى هاتنەوەى جەژنى قیامە دەکات و هیواى ئارامى و شادى بۆ کریستیانەکان دەخوازێت.
دەقى پەیامەکە:
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێبێت) پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان دەکەم و ئاواتەخوازم لە کەشێکی ئارام و شادیدا ئەم جەژنە بەڕێبکەن.
هیوادارم ئەم بۆنەیە، ببێتە مایەی تەبایی و برایەتی زیاتر لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا و وێنای هەرێمەکەشمان کە هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پێکهاتە جیاوازەکان بووە جوانتر و گەشاوەتری بکەین.
جەژنتان پیرۆز و هەر شادبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان