یەكگرتوو كۆنگرەكەی هەولێر بە پیلانگێڕی ناودەبات

لۆگۆی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

یەكگرتووی ئیسلامی ئەو كۆنگرەیەی هەولێر كە تیایدا داوای ئاسایكردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل كرا بە پیلانگێڕی ناودەبات و داوای چاوكراوەییش لە دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكات.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، جێگەی داخە كە لە پایتەختی هەرێمی كوردستاندا، “كۆنگرەیەكی پیلانگێڕانەی ئاوا ببەسترێ‌ لەلایەن كەسانێكی نەكرەو ناحەز بەدۆزی ڕەوای گەلەكەمان، بەناوی كۆنگرەی ئاشتی و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی داگیركاری ئیسرائیل”.

یەكگرتووی ئیسلامی ئەو كارە مەحكوم دەكات و دەڵێت، “بەهەنگاوێكی دوژمنانەی دەزانین بۆ ناشرینكردن و تێكدانی دۆستایەتی گەلانی ناوچەكە و یەكسانكردنی ستەمكار و ستەملێكراو و دەبێتە پاساو بۆ پەلامارێكی تری ناحەزانی هەرێم و ئەزموونەكەی”.

هەروەك داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكان چاوكراوەتربن و ڕێگەنەدەن هەرێمی كوردستان ببێتە “مەیدانی خەڵكان و مۆڵگەی پیلانگێڕی” لەسەر حیسابی مافی میللەت.

ڕۆژی هەینی نزیكەی 300 كەسایەتیی سوننی و شیعی لە كۆبوونەوەیەكدا لە هەولێر داوایان لە حكومەتی بەغداد كرد پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل گرێبدات، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە.

لەكاردانەوەی ئەو پرسەشدا، سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردەی شیعەكان دژی هاتنەدەنگ و ناڕەزایەتیی توندیان نیشاندا، هاوكات هەریەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێئاگایی خۆیان لە ناوەرۆکی كۆبوونەوەكە دەربڕی و جەختیان لەوەكردەوە، “ئەو بۆچوون و هەڵوێستانەی لەو کۆبوونەوەیە دەربڕاون، به‌‌هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.…
Total
0
Share