لە قەزای ئاكرێ منداڵێك دۆزرایەوە كە تەمەنی یەك مانگە و لە زكماكەوە نابینایە
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو منداڵە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی قەزاكەوە لەسەر شەقامێكی قەزاكە دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لە ئێستادا تەندروستیی منداڵەكە جێگیرە.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، منداڵەكە تەمەنی یەك مانگە و لە زكماكەوە نابینا بووە.