ماوەی چەند رۆژێكە نرخی هێلكە بە كۆ بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام سەرباری ئەوەش لە فرۆشگەكاندا نرخەكەی نەگۆڕاوە.
تا كۆتایی هەفتەی رابردوو، نرخی كارتۆنێك هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 79 هەزار دینار بوو، بەوەش لە دوكان و فرۆشگەكاندا چوار هێلكە بە هەزار دینار دەفرۆشرا.
بەپێی وتەی سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی، لە رۆژی 20ـی كانوونی دووەمەوە نرخی كارتۆنێك هێلكە بۆ 64 هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام سەرباری ئەوە لە زۆرینەی دوكان و فرۆشگەكاندا تا ئێستاش چوار هێلكە بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.
خاوەنی فرۆشگەیەكی بەروبوومی كشتوكاڵی و ئاژەڵی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هێشتا چوار هێلكە بە هەزار دینار دەفرۆشین و تەنها بە تەبەق نرخی هێلكە دابەزیوە”.