د. پشدەر عەبدوڵا: نەشتەرگەریی منداڵبوون ئاستێكی زۆر مەترسیداری تێپەڕاندووە

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، حاڵەتەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون و پێدانی شیری قوتو بە منداڵ ئاستێکی مەترسیداریان تێپەڕاندووە.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەریی نەخۆشخانەی منداڵان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “حاڵەتەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون پێدانی شیری قوتو بە منداڵان دەرکردنی منداڵ لە نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی دایک و باوکیان ئاستێکی مەترسیداری تێپەڕاندووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “داوامان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کردووە، رێکاری توند بۆ کەمکردنەوەی ئەو حاڵەتانە بگرێتە بەر و ئەوانیش دەستیان بە لێپێچینەوەی توند کردووە، بەڵام لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان هیچ مەرجێک نییە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون”.

باسیلەوەشکرد، “بە پێی ئامارە جیهانییەکان بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا هۆکاری پێنجەمی مردنە، من دەڵێم رەنگە هۆکاری یەکەمی مردن بێت لە هەرێمی کوردستان چونکە هیچ سانسۆرێک نییە لەسە ئەو جۆرە دەرمانانە و زۆر بە ئاسانی دەستدەکەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی دارایی خێزانەکەی مەبەست سەردار دەکات

خانەوادەکەی مەبەست سەردار ڕایانگەیاند، قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی داراییمان دەکات. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە…
Total
0
Share