چین بیر لە تێكشكاندنی ستارلینك بە مووشەكی ئەتۆمی دەكاتەوە

چۆن دەكرێت بە مووشەكی ئەتۆمی مانگە دەستكردەكانی ستارلینك تێكبشكێندرێن؟، ئەمە یەكێكە لەو “سیناریۆیانەی” چین لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكات.

تۆڕی ستارلینك كە زنجیرەیەك مانگی دەستكردە و لەلایەن كۆمپانیای سپەیس ئێكسەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە بە مەبەستی دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، چینییەكانی نیگەرانكردووە و وەك لە میدیادا دەركەوتووە، چین بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لێیدەڕوانێت.

رۆژنامەی ” South China Morning Post”ی چینی بڵاویكردەوە، زانایانی چین لێكۆڵینەوەیەكی زانستییان كردووە لەبارەی چەندێتیی سەركەوتنی تێكشكاندنی مانگە دەستكردەكانی ستارلینك لە رێگەی هێرشی مووشەكی ئەتۆمییەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە رۆژنامەكە ئەنجامەكەی ئاشكراكردووە، چینییەكان دەتوانن تەنها بە یەك مووشەك پڕۆژەی ستارلینك لەناوببەن و كارەكە پێویستی بە مووشەكێكی هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمییە بە قەبارەی 10 مێگا تۆن، كە لە بەرزیی 80 كیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی زەوییەوە بتەقێندرێت.

بەپێی ئەو سیناریۆیەی لێكۆڵینەوەكەی لەبارەوە كراوە، دوای تەقاندنی مووشەكی ئەتۆمی، لە ماوەی چەند خوولەكێكدا هەورێكی تیشكدەر بە بەرزیی 500 كیلۆمەتر و رووبەری 140 هەزار كیلۆمەتر دووجا بە بۆشایی ئاسماندا بڵاودەبێتەوە و توانای لەناوبردنی سیستمەكەی ئیلۆن مەسكی دەبێت.

بابەتی پێشتر

دەرزیی تێكەڵە قەدەغەكرا و هۆشداریی توند دەدرێت

بابەتی دواتر

قاسم ئەعرەجی رەتیدەكاتەوە خۆی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ كاندیدكردبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share