زانیاریی دزەپێکراو.. پنتاگۆن لێکۆڵینەوە لە تەنێکی نامۆ دەکات کە لە ئاسمانی موسڵ دەرکەوتووە

حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بینینی تەنێکی فڕیوی نامۆ لە ئاسمانی شاری موسڵ بکات، کە لە ساڵی 2016دا بینراوە و تا ئێستا زانیارییەکان بە نهێنی هێڵراونەتەوە.

ماڵپەڕی “ئای هارت”ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، “وێنەیەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە کە ئەو تەنە فڕیوە نامۆیەی تێدا دەردەکەوێت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن جێرمی کۆربێل، دەرهێنەری سینەماییەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەویش لەکاتی “پۆدکاست”ەکەیدا مامەڵەی لەگەڵ ئەو ڕووداوە نەناسراوەدا کردووە”.

کۆربێل لە پۆدکاستەکەدا دەڵێت، ڤیدیۆکە لە مانگی نیسانی 2016 گیراوە و لە میانی کۆنگرەیەکی نهێنیدا پیشانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دراوە.

کۆربێل دەڵێت، “لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا تەنێکی گۆشەیی بە ڕەنگی کانزایی دەردەکەوێت کە شانبەشانی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکی دەجوڵێت بەبێ ئەوەی هیچ لە ڕێڕەوەکەیدا بگۆڕێت”.

“ڤیدیۆکە کورتە، ڕەنگە چوار چرکە ببێت کە ئەم تۆپە کانزاییە لەگەڵ فڕۆکەیەکی سیخوڕیدا دەفڕێت”.

کۆربێل ئاماژەی بەوە نەکردووە کە چۆن ئەم وێنەیەی دەستکەوتووە، پنتاگۆنیش ڕەتیکردەوە وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە سەبارەت بە بوونی تەنێکی فڕیوی نەناسراو کە بە ئاسمانی عێراقەوە بینرابێت.

بابەتی پێشتر

فشاری یەکێتی سەرۆک وەزیرانی ناچار بە لابردنی قائیمقامە عەرەبەکەی داقوق کرد

بابەتی دواتر

یەکەم کەشتیی ئاسمانیی کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکات رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share