لە گەڕانیدا بۆ ئاڵتوون بەردێکی زۆر بەنرختری دۆزییەوە

نزیکەی حەوت ساڵ پێش ئێستا لە گەڕانێکدا بۆ دۆزینەوەی کانزا بەنرخەکان لە باخچەی ماریبۆرۆ لە نزیک مالبۆرن، دەیڤد هۆل بەردێکی سوورباوی دۆزییەوە کە لە زەوییەکە چەقیبوو.

هۆل بەردەکەی بردەوە بۆ ماڵەوە و هەموو شت و رێگەیەکی تاقیکردەوە بۆ شکاندنی، بەڵام نەیتوانی بیشکێنێت.

دوای چەندین ساڵ دەیڤد هۆل بۆیدەرکەوت کە بەردەکە نەیزەکە.

دیرمۆت هێنری زانای جیۆلۆجی لە مۆزەخانەی مالبۆرن دەڵیت، “سەیری ژمارەیەکی زۆر لەو بەردانەیان کردووە کە خەڵک پێیانوابووە نەیزەکن، دوای 37 ساڵ لە کارکردن و پشکنینی هەزاران بەرد، دەرکەوت تەنیا دووان لەوانە نەیزەکی ڕاستی بوون”.

زانایان زانیارییەکانیان لەبارەی ئەو نەیزەکەوە بڵاوکردووەتەوە کە تەمەنی 4.6 ملیار ساڵە، کێشی نەیزەکەکە 17 کیلۆگرامە، دوای بەکارهێنانی بڕەری تایبەتی بۆ وەرگرتنی نمونەیەک لە نەیزەکەکە دەرکەوتووە کە بەشیکی زۆر لە پێکهاتەی ئەو نەیزەکە ئاسنە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نازانن ئەو نەیزەکە لە کوێوە هاتووە و لە کەیەوە کەوتووەتە سەر زەوی.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی غازەوە كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچێک خۆی مارە دەکات

لە ڕووداوێکی دەگمەندا، کچێکی میسری، لە ئاهەنگی مارەکردنەکەیدا خۆی رۆڵی” مارەبڕ” دەبینێت. لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە…
Total
0
Share