ئایا تۆ سەرکردەیت یان شوێنکەوتە؟

جیاوازیی سەرکردە و شوێنکەوتە

دیارترین سیفەتی سەرکردە، ئەوەیە دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنی بخاتە کەسانی دەوروبەری، ئیدی لەسەر ئاستی پیشەگەری یاخود کۆمەڵایەتی بێت، سەرکردە کار لەسەر ئەوە دەکات هانی دەوروبەرەکەی بدات، باشترینی خۆیان پیشان بدەن، بەو واتایەی هەوڵ نادات کۆنتڕۆڵیان بکات.

لێرەدا چەند پرسیارێک دەخەینەڕوو، تاوەکو هەر خوێنەرێک بۆی ڕوون ببێتەوە، ئاخۆ کەسایەتیی سەرکردە یان شوێنکەوتەی هەیە.

متمانەت بە خۆت هەیە؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بێت، یەکەم سیفەتی سەرکردەت تێدایە. سەرکردە کەسانی دیکە بە هاوبەشی ڕاستەقینەی خۆی دەبینێت بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجامی خوازراو، یارمەتیدانی ئەوانی دیکەش بە سیفەتێکی پێویست دەبینێت، تاوەکو ئەنجامی لەوە باشتر بهێنێتەدی، کە بەتەنها دەیهێنێتەدی. ئەگەر وەڵامەکەش نەخێر بێت، ئەوا تۆ کەسێکی شوێنکەوتەیت.

توانای گۆڕانت هەیە؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو، خۆشحاڵ ببە چونکە ئەمەش سیفەتێکی دیکەی سەرکردایەتییە، چونکە ئەوەی سەرکردە بێت گۆڕانکاری بە پرسێکی پێویست و گرنگ دەبینێت، بەوپێیەی شێوازی کارەکانی دەگۆڕێت، کاتێک دەبینێت شێوازی پێشووی کارکردنی سوودی نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.

کەسێکی گەشبینیت؟ یەکێک لە سیفەتە هەرە گرنگەکانی سەرکردە، گەشبینبوونە. سەرکردە گەشبینە، چونکە پاڵی پێوەدەنێت، هانی ئەوانی دیکە بدات بگەن بە مەبەست و ئامانجەکانیان، عادەتەن ئەو نیوەیەی پەرداخێک دەبینێت کە ئاوی تێدایە، نەک نیوە بەتاڵەکەی.

توانای ئەوەت تێدایە بڕیاری چارەنووسساز بدەیت؟ ئەگەر لەوانەیت دەتوانن بڕیاری چارەنووسساز دەدەن و سڵ ناکەنەوە، ئەوا سیفەتێکی دیکەی سەرکردەت تێدایە، چونکە ئەوە پیشانی دەدات، بەرپرسیارێتی هەڵدەگریت و توانای بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەکانت هەیە.

ڕۆڵی خۆت جێبەجێ دەکەیت؟ کاتێک ڕۆڵی خۆت بە باشترین و تەواوترین شێواز ئەنجام دەدەیت، کارەکەشت بە گرنگ دەبینیت کە دەتوانێت جیاوازێیەکی گەورە و ئەرێنی دروست بکات، ئەوا بەڵگەی ئەوەیە تێڕوانینێکی تیژ و زیرەکییەکی زۆرت هەیە. بەڵام ئەگەر هیچ بەهایەک لەوەدا نەبینیت کە دەیکەیت، کەسێکی نەرێنی و شوێنکەوتەیت.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: کەمبوونەوەی هەنگ دەبێتە هۆی کورتهێنانی بەرهەمە خۆراکییە سەرەکییەکان

بابەتی دواتر

چوار هۆکاری قژڕووتانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share