بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی هەرێم
لە سلێمانی خزمەتگوزارییەك بۆ خانەنشینان دەخرێتەكار

بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی و نەهێشتنی قەڕەباڵغی لە بانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی مووچە، لە مانگی داهاتووەوە خانەنشینانی سلێمانی بە کارتی ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن.

شۆخان عومەر، بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینیی شارستانی لەڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشدەکرێت.

وتیشی، “لە قۆناغی دووەمی ئەم پرۆسەیە خانەنشینیی سەربازیش دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلیکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت. واتە هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە مووچە وەردەگرێت”.

ئەم پرۆسەیە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی سەرپێخراوە و بەشێوەیەکی گشتی سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی مووچە، کارئاسانییەکی زۆر دەکات، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پێدانی مووچە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەری بانكەكە ئاماژەی پێدا.

سەبارەت بە سوودەكانیشی ئەوەی خستەڕوو: دەبێتەهۆی خێراکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی مووچە و نەهێشتنی سەرەی دوورودرێژی بەردەم بانکەکان، نەهێشتنی رۆتیناتی وەرگرتنی مووچە، خانەنشین لە نزیکترین بنکەی دابەشکردن مووچەکەی وەردەگرێت و پابەندناکرێت بە یەک بنکەی دابەشکردن و بەستنەوەی چەند فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار بە دۆزی خانەنشینان بەمەبەستی کارئاسانیکردن و کەمکردنەوەی رۆتین لەسەر خانەنشینان

لە سوودەكانی دیكەشی بریتییە، ئاگادارکردنەوەی خانەنشینان لەکاتی پێدانی مووچە لەرێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە و چاودێریکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لەڕووی ژمێریارییەوە سات بە سات بۆ دەرخستنی بڕ و رێژەی دابەشکردن بەپێی بنکەکان.

 

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: وەزارەتی ناوخۆ بازرگانی بە مۆڵەتی شۆفێریی هاوڵاتییانەوە دەكات

بابەتی دواتر

فشاری یەکێتی سەرۆک وەزیرانی ناچار بە لابردنی قائیمقامە عەرەبەکەی داقوق کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share