لە سەرەتای ئەم مانگەوە خۆر لە سوید دەرنەكەوتووە

میوانانی قاوەخانەیەك لە سوید لە مانگی نیسانی 2020دا AFP

لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەندین ناوچەی سوید تەنانەت بۆ یەك كاتژمێریش خۆری بەخۆیەوە نەبینیوە، وەك ئەوەی پەیمانگەی كەشناسی وڵاتەكە بڵاویكردووەتەوە.

بەشێوەیەكی گشتی لە ستۆكهۆڵم-ی پایتەخت 33 كاتژمێر خۆر لە مانگی كانونی یەكەم دەبینرێت كە دەكاتە نزیكەی یەك كاتژمێر لە هەر ڕۆژێكدا، بەڵام ئەمساڵ لەم مانگەدا خۆر لە پایتەختی سوید لەماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژدا نەبینراوە و چاوەڕوانیش دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

لە سایەی زستانی سەختی ئەسكەندەنافی كە تیایدا ماوەكانی ڕۆژ كەمدەبنەوە، دیاردەی دەرنەكەوتنی خۆر نەك تەنها ستۆكهۆڵم، بەڵكو چەندین ناوچەی دیكەشی گرتووەتەوە و كاتگیری پەیمانگای كەشناسی دەربارەی هەڵاتنی خۆر تائێستا لە سفردا جێگیر بووە.

لینۆس كارلسۆن، زانای ئاووهەوا لە پەیمانگای كەشوهەوای سوید و زانستی ئاو وتی، سەرەتای مانگی كانونی یەكەم بە تەواوی هەوراوی بوو.

لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 1934 ستۆكهۆڵم بەهیچ جۆرێك خۆری نەبینی.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 100 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ئەمشەو پاڵەوانی جیهانی بۆکسێنێکی بەهێز ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share