وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، بەوپێیە کۆی نەوتی هەناردەکراوی نەوت زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتووەتە (103) ملیۆن و (281) هەزار و (459) بەرمیل نەوت،
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، کۆی داهاتی نەوتی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڕی (7) ملیار و (708) ملیۆن و (556) هەزار دۆلار بووە.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (100) ملیۆن و (735) هەزار و (151) بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە (2) ملیۆن و (223) هەزار و (338) بەرمیل بووە.
وە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک (74,636) دۆلار بووە.