ئەنجومەنی دادوەری عێراق: زیاتر لە چوار ملیار دینار لە سپیکردنەوەی پارەدا دەستیبەسەرداگیراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە ڕێکارەکانی پەیوەست بە ئەوانەی پێشێلکاری لە بازاڕی  کڕین و فرۆشتنی دراودا هەنگاوی زۆریان بڕیوە و تاوەکو ئێستا 604 دۆسییەی سپیکردنەوەی دراو گەیشتوونەتە دادگاکانی کەتن و تاوان.

دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوەی ئەو تاوانانە لە دادگای ڕەسافە ڕایگەیاند، “لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ئاشکراکردنی کاری ساختەکاری، کرین و فرۆشتنی نایاسایی دراو و بەهەدەردانی دراو و ردنە دەرەوەی دراوی بیانی، هەنگاوی زۆریان ناوە، کە ئەو تاوانانە زیانی گەورە لە ئابووری وڵات دەدات و کاریگەری لەسەر گەل دادەنێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەو ئاڵنگارییانەی ئابووریی عێراق ڕوبەڕوی بووەوە، دادگای تایبەتمەند بە سپیکردنەوەی دراو و ئاڵوگۆڕی نایاسایی دراو دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیانە وەک یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئابووریی وڵات هەیە، وەک ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بە نایاسایی هەروەها بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەکانی بانکە ئەهلییەکان بەبەشداریکردنیان لەو ئاڵوگۆڕە نایاساییانەدا.

لەو چوارچێوەیەشدا دادگای ڕەسافە کە تایبەتە بە دۆسییەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی دراو هەستا بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەرامبەر 13 بانکی ئەهلی کە بەشداربوون لە کڕین و فرۆشتنی دراودا بەبێئەوەی باج بدەن.

دادگای ناوبراو، بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی بڕێوبەرانی ئەو بانکانەی سەرپێچییان کردووە بەپێی یاسای ڕوبەڕوبوونەوەی سپیکردنەوەی دراو و پاڵپشتیکردنی تیرۆر.

دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە ئامارێکی لەبارەی کارەکانی دادگاکە ئاشکرا کردووە لە ساڵی 2017 تاوەکو 2020، بەپێی ئەو ئامارە ژمارەی دۆسییەکان گەیشتووەتە 604 دۆسیە کە ڕەوانەی دادگاکانی کەتن و تاوان کراوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە ئەو دراوانەی لە ماوەی ڕێکارەکانی دژ بە ئاڵوگۆڕی نایاسایی دراو و سپیکردنەوەی دراو دەستیبەسەرداگیراوە، بڕەکەی چوار ملیار و 987 ملیۆن دینار بووە کە تایبەتە بە سەرپێچی بانکە ئەهلییەکان.

بابەتی پێشتر

جێرارد: لە ژیانی وەرزشیمدا تەنها لە یەک بڕیارم پەشیمانم

بابەتی دواتر

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستكردن بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رادەگەیەنێت. وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی…
Total
0
Share