کەشناسی وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی راگەیاند

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوەراستی هەفتەدا کاریگەریی شەپۆلەکە بەهێزدەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، “رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، سەرەتا کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمەباران و بەفربارین”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لە رۆژی یەکشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکەمان دەبێت، بەڵام لە رۆژى دووشەممە و سێ شەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەهێزدەبێت لەتەواوى ناوچەکەمان باراندەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت”.

لەماوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە، ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت و رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت .

بابەتی پێشتر

وشکەساڵی هەڕەشە لە ئیستانبول دەکات

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share